دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٨٤٬٩٣٠ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

ئانیلیس ماری 'ئانە' فرانک (ئەڵمانی: [ˈanəˌliːs maˈʁiː ˈfʁaŋk]، وەشانی کورت: [ˈanə ˈfʁaŋk] (
گوێگرتن)، ھۆڵەندی: [ˈɑnəˌlis maːˈri ˈfrɑŋk]؛ ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٩ – شوبات یان ئازاری ١٩٤٥) جوولەکەیەکی ئەڵمانی-ھۆڵەندی بوو، بەیەکیک لە باسکراوترین کەس لە ناو قوربانیانی ھۆڵۆکۆست دادەنرێت. بەنووسینەوەی یادەوەرییەکانی ناوبانگی لەدوای مردنی دەرکرد، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی بیرەوەرییەکانی کچێکی گەنج (ناوە ڕەسەنەکەی: Het Achterhuis)، کە بەڵگەنامەی ژیانی خوشاردنەوەیەی بوو لە ساڵانی ١٩٤٢ بۆ ١٩٤٤، لەکاتی داگیرکردنی ھۆڵەندا لەلایەن ئەڵمانیا لەسەردەمی جەنگی جیھانیی دووەم. کتێبەکەی ئانە بەیەکێک لە بەناوبانگترین کتێبەکانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بووەتە سەرچاوەی کۆمەڵێک شانۆگەری و فیلم.
ئان لەدایکبووی فرانکفۆرت، ئەڵمانیایە بەڵام زۆربەی ژیانی لەناو یان ننزیک ئەمستەردام، ھۆڵەندا بەسەربردووە. ئانە تەمەنی چوار ساڵان بووە، کاتێک خێزانەکەی لە ئەڵمانیاوە چوونەتە ھۆڵەندا، لەکاتی گەیشتنە دەسەڵاتی نازییەکان. لە ساڵی ١٩٤١، ھاوڵاتینامەی ئەڵمانی لێسەندرایەوە، بەمەش بووە کەسێکی بێوڵات. لە ئایاری ١٩٤٠، ئانە لە ئەمستەردام گیری خوارد، ئەمەش دوای داگیرکردنی ھۆڵەندا لەلایەن ئەلمانیای نازییەوە. لەدوای زیادبوونی مەترسی و کۆمەڵکووژی گەلی جوو، ئەوا ئانە لە ژوورێکی نھێنی خۆی شاردەوە، کە لە پشت کتێبخانەیەکدا بوو، ژوورەکە لە ھەمان ئەو باڵەخانەیەدا بوو کە باوکی، ئۆتۆ فرانک کاری لێ دەکرد. لەوکاتەوە تاکوو گیرانی خێزانەکەی لەلایەن گێستاپۆکان لە ئابی ١٩٤٤، ئەو خەریکی نووسین و پاراستنی یادنامەیەکی بوو کە بەدیاری پێی درابوو، بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوام لێی دەنووسی. دوا بەدوای گیرانیان ئەوا خێزانی فڕاک برانە کەمپی زۆرەملێی نازییەکان. لە تشرینی یەکەم یان دووەمی ١٩٤٤، ئانە لەگەڵ خووشکەکەی مارگۆت، لە کەمپی ئاشڤیتز گواسترانەوە بۆ کەمپی بێرگن بیلسن، کە دوای چەند مانگێک، لەوێ مردن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی نزیککراوەی خاچی سوور، ئەوا لە مانگی ئازار مردن، دەسەڵاتی ھۆڵەندا مردنی ئەوانی بە ٣١ی ئازار وەک ڕۆژی فەرمی مردنی ئانە دانا، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، بەپێی توێژینەوەیەکی خانەی ئانە فرانک ئەوا پێدەچێت مردنی لە مانگی شوبات بووبێت.
ئۆتۆ، تاکە ڕزگاربووی خێزانەکەی بوو، کە لەدوای جەنگ گەڕایەوە ئەمستەردام وە بینی یادەوەری ئانە لەلایەن سکرتێرەکەیەوە پارێزگاری لێکراوە، میپ گیس کە دواتر بە ھەوڵی ئۆتۆ وەک کتێب لە ساڵی ١٩٤٧ چاپکرا. یادەوەرییەکە بەزمانی ھۆڵەندی نووسرابوو، دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ وەرگێڕانی بۆکرایە سەر زمانی ئینگلیزی و تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٧٠ زمان وەرگێڕانی بۆکراوە. (تەواوی وتار...)
- ٢٨ی ئاب – پاشای نەرویژ، ھاراڵدی پێنجەم (لە وێنەکەدا) لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد و ھاکۆنى ھەشتەم شوێنی گرتەوە.
- ٢٥ی ئاب – مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی ھەسەدە لە دیمەشق ھەڵوەشاندەنەوەی دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر و تێکەڵکردنیان لەگەڵ حکوومەتی ڕاگوزەری سووریای ڕاگەیاند.
- ١٢ی ئاب – ڕۆژگیرانێک بووە ھۆی تاریکبوونی تەواو لە سیبیریاوە ھەتا ئیبریا.
- ١٠ی ئاب – بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧٫٤ پلە چۆکۆ لە کۆڵۆمبیای ھەژاند و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم ٢٥٤ کەس.
- ٣٠ی تەممووز – ٨٠،٠٠٠ کۆچبەر لە مەغریبەوە چوونە سێوتا لە ئیسپانیا کە بووە ھۆی کوژرانی لانیکەم ١١١ کەس.

- لە ساڵی ١٩٢٧ دا، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، لە ئەمریکا، یەکەم فیلمی سینەمایی نمایشکرا، کە ھاوشانی ڕەنگ، دەنگیشی ھەبوو.
- لە ساڵی ١٩٤٥ دا، یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھاواری کورد لە شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە لایەن حکوومەتی کۆماری کوردستانەوە بڵاوکرایەوە.
- لە ساڵی ١٩٨١ دا، ئەنوەر سادات (لە وێنەکەدا) سەرۆک کۆماری میسر تیرۆر کرا.
- … کە ڕۆمانی جیھانی سۆفیا بووبە پڕفرۆشترین ڕۆمانی نەرویژ و لە ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی وێژەی لاوانی ئەڵمانیی پێبەخشرا، بە ٥٣ زمان وەڕگێڕاوە و زیاتر لە سی میلیۆن کۆپی لێی چاپکراوە. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکراوەتەوە و بووەتە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا؟
